riklam

بایدن ژمارەیەك بڕیاری گرنگ ئیمزا دەكات

جیهان 09:14 AM - 2021-01-21
.

.

جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا دوای ماوەیەكی كورت لەگەڵ گەیشتنی بۆ كۆشكی سپی دەستبەجێ 17 بڕیاری گرنگی ئیمزا كرد.

بڕیارەكانی سەرۆكی نوێی ئەمریكا كە ئیمزای كردن هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سەرۆكی پـێشوو بۆ قەدەغەكردنی هاتنی هاووڵاتیانی هەڵگری پاسپـۆرتی حەوت وڵات بۆ ئەمریكا، وڵاتەكانیش بریتی بوون لە عیراق، ئێران، سوریا، سودان، سۆماڵ، یەمەن ، لیـبیا.

 هەروەها گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ ناو رێكخراوی تەندروستی جیهانی و دكتۆر فاوچی ببێتە سەرۆكی وەفدی ئەمریكا بۆ ئەو رێكخراوە، راگرتنی دروستكردنی دیواری سەر سنوری نێوان ئەمەریكا و مەكسیك، هەروەها گەڕانەوە بۆ رێكمەوتننامەی پاریسی تایبەت بە كەشوهەوا ناسراوە. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket