riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ جۆ بایدن ده‌كات

جیهان 09:05 AM - 2021-01-21
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی كرد له‌ جۆ بایدن به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رۆك كۆمار ئومێدی خواست كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌ ته‌واوی بواره‌ جیاجیاكاندا به‌ره‌وپێش بچێت، به‌ ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر و توندره‌وی و كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دانانی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك به‌ ئاڕاسته‌ی ھێنانه‌كایه‌وه‌ی عێراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئارام و خۆشگوزه‌ران تر و هه‌نگاونان به‌ره‌و بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و ھێنانه‌دی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌: 

"ئازیزم سه‌رۆك جۆ بایدن..

گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونتان وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رێزت و به‌رێز ھاریس جێگری سه‌رۆك ده‌خوازم بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی داهاتووتان و ھێنانه‌دی خواسته‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا.

له‌و روانگه‌یه‌وه‌ به‌گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتر له‌ نێوان عێراق و ئه‌مریكا و فراوانكردنی هاریكاریی ستراتیژی كه‌ ھه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ ده‌دات، ھاوكات وه‌ك ده‌زانن به‌یه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری ده‌بینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی تیرۆر و توندره‌وه‌ی، بۆیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ رووبه‌روویان ببێنه‌وه‌، ھه‌روه‌ك ده‌رفه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌قۆزینه‌وه‌ له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئومێده‌وارم كه‌ په‌یوندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزتر بكه‌ین له‌ مانگ و ساڵه‌كانی داهاتوو، ھه‌روه‌ھا دانانی نه‌خشه‌ رێگایه‌ك به‌ ئاڕاسته‌ی ھێنانه‌كایه‌وه‌ی عێراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئارام و خۆشگوزه‌ران تر و هه‌نگاونان به‌ره‌و بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و ھێنانه‌دی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی.

 

به‌رهه‌م ساڵح

سه‌رۆك كۆماری عێراق

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆرمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket