riklam

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

جیهان 08:49 AM - 2021-01-21
.

.

رووداوەكان:

 

1189: مەلیكی ئینگلیز ریچاردی دووەم و مەلیكی فەرەنسە فیلیپی دووەم، دەستیانكرد بە كۆكردنەوەی سەربازەكانیان بە ئاراستەی خۆرهەڵات لە چوارچێوەی هەڵمەتی خاچپەرستانی سێیەم.

 

1793: لەسێدارەدانی مەلیك لویسی شانزەهەم بە دەست شۆڕگێڕە فەرەنسیەكان.

 

1864: دەسپێكی هەڵمەتی تاورانجا لە میانی جەنگەكانی ماوری لە نیوزیلەندە.

 

1899: دامەزراندنی كۆمپانیای ئۆپڵ بۆ ئۆتۆمبیل.

 

1915: كردنەوەی یەكەم نوسینگەی پۆستە لە كوێت. ئەویش لە ماڵی باوەڕپێكراوی بەریتانی.

 

1917: زەمین لەرزە لە ئەندونسیا كە بووە هۆی وەفاتی نزیكەی 15 هەزار كەس.

 

1924: كۆچی دوایی (لینین) دامەزرێنەری یەكیەتی سۆڤیەت لە (مۆسكۆ)ی پایتەختی سۆڤیەت.

 

1926: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (ژین) لەلایەن (پیرەمێرد) لەسلێمانی.

 

1930: دۆزینەی هەسارەی بلۆتۆ.

 

1943: لەئەنجامی هێرشی هێزەكانی سوپای هەرسی وڵاتی (بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمریكا) تەرابلسی پایتەختی لیبیا كەوتە ژێر دەسەڵاتیان لەناوەڕاستی جەنگی دووەمی جیهانیدا، لە (23/1/1943) بەس فەڕەنسا و ئەمریكا كشانەوە.

 

1954: دەست بەكار بوونی ژێرئاوی ئەمریكی(نوتیلوس)، كە دادەنرێت بە یەكەمین ژێرئاو لە مێژوودا دەست بەكاربووبێت.

 

1958: كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنوسی نەتەوەیی كورد (مەعروف چیاوك).

 

1976: یەكەم گەشتی فڕۆكەی كۆنكۆرد لە نێوان پاریس و ریودو جانیرۆ.

 

2000: كۆدەتایەك و یاخی بوونێك، جەمیل موعەوەزی سەرۆكی ئەكوادۆر لەدەسەڵات دەخات، گۆستافۆنۆبوای جێگری جڵەوی سەرۆكایەتی دەگرێتە دەست..

 

2007: كردنەوەی یەكەمین پێشانگای بازرگانی لەهەولێری پایتەخت.

 

2007: لیبیا نیازی خۆی راگەیاند بۆ دەستبەرداربوونی 400 هەزار فەرمانبەری حكومی كە سێیەكی هێزی كار پێكدێنن ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ كەمكردنەوەی خەرجی.

 

 

 

لەدایكبوون:

 

1813: جون فریمونت، عەسكەری و دۆزەرەوەی ئەمریكی.

 

1827: ئیڤان میخیڤیچ بیرفوشین، زانای بیركاری روسی.

 

1889: نجیب الریحانی، ئەكتەری میسری.

 

1890: حسن البارودی، ئەكتەری میسری.

 

1901: ریكاردۆ زامورا، گۆڵچی تۆپی پێی ئیسپانی.

 

1904: بوك فان هیل، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی.

 

1912: كونراد بلوخ، زانای ئیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1964ز.

 

1923: باهینیو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

 

1928: جین شارب، مامۆستای زانستەكانی سیاسەت لە ئەمریكا.

 

1933: جوزیف ئاشباك، پزیشكی ئەمریكی.

 

1941: ئەمیر (سوڵتان بن عبدالعزیز ال سعود) ئەمیری نوێی ریاچ.

 

1945: جرجس جبارە، ئەكتەری سوری.

 

1945: نەبیلە عوبێد، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1951: ئیرك هولدر، وەزیری داد و جێگری گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

 

1953: بول ئەلین، سەرمایەداری ئەمریكی.

 

1954: فیل تومبسون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

 

1955: جیف كونز، هونەرمەندی ئەمریكی.

 

1956: جینا دیفیس، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

 

1958: مەعروف چاووك، نوسەر و ڕۆژنامەنوسی نەتەوەیی كورد.

 

1963: حەكیم علێوان، یاریزانی تۆپی باسكەی ئەمریكی بە نەژاد نێجیری.

 

1972: محمد ڕبو عبید، راگەیاندكاری فەلەستینی.

 

1975: نیكی بات، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

 

1976: ئیما بونتون، ژنە گۆرانیبێژی ئینگلیزی.

 

1981: میشال تیلو، گۆرانیبێژی بەرازیلی.

 

1987: زینە ماتقی، ژنە ئەكتەری كوێتی.

 

 

 

وەفات:

 

1519: فاسكو نونیس دی بالوا، دۆزەرەوە و حاكمی ئیسپانی.

 

1609: جوزیف ئەسكالیجیە، رۆژهەڵاتناسی فەرەنسی.

 

1774: سوڵتان مستەفای سێیەم، سوڵتانی عوسمانی.

 

1775: ئیمیلیان بوگاچیڤ، شۆڕشگێڕی روسی.

 

1793: مەلیك لویسی شانزەهەمین مەلیكی فەرەنسە.

 

1795: سامۆئیل والیس، دۆزەرەوەی ئینگلیزی.

 

1814: برناردین دی سان بییر، رۆماننوسی فەرەنسی.

 

1831: ئەخیم فون ئەرنیم، شاعیری ئەڵمانی.

 

1870: ئەلكسەندەر هیرزن، نوسەری روسی.

 

1872: فرانتس جریلبارتسر، نوسەری نەمساوی.

 

1901: ئیلیشا گرای، داهێنەری ئەمریكی.

 

1924: فلادیمیر لینین، یەكەم سەرۆكی یەكیەتی سۆڤیەت.

 

1926: كامیلو گولجی، پزیشكی ئیتالی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1906ز.

 

1938: جۆرج میلیس، سینەماكاری فەرەنسی.

 

1950: جۆرج ئورویل، نوسەری بەریتانی.

 

1969: ماری مونیب، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1982: زوزو مازی، ژنە ئەكتەری میسری.

 

1985: جیمس بیرد، شیف و نوسەری خواردەمەنی ئەمریی.

 

1994: باسل الڕسد، كوڕی سەرۆكی سوریا(حافز ئەسەد).

 

2002: بیگی لی، ژنە گۆرانیبێژی جاز و بوبی ئەمریكی.

 

2006: ئیبراهیم روجوفا، سەرۆكی كۆسۆڤۆ.

 

2008: ماری سمیس جونز،دواهەمین قسەكەر بە زمانی (ئیاك).

 

2009: ئەحمد سوباحی، سیاسەتمەداری میسری و سەرۆكی حیزبی(ئوممەت).

 

2012: شێخ سعود ناسر سوباح، سیاسەتمەدار و دیبلۆماتی كوێتی.

 

 

 

جەژن و بۆنەكان:

 

رۆژی ئاڵا لە كیبك.

 

یادی ویلنگتۆن لە نیوزیلەندە.

 

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket