riklam

جۆ بایدن: سه‌رله‌نوێ مێژووی ئه‌مریكا ده‌نووسینه‌وه‌

جیهان 09:28 PM - 2021-01-20
.

.

جۆ بایدن وه‌ك 46 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كار بوو.

جۆ بایدن له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و سه‌رۆكی هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان و كار بۆ هه‌موان ده‌كات چ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌نگیان پێداوه‌ و چ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داوه‌.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌بری دووبه‌ره‌كی یه‌كگرتووه‌ بن و له‌بری تاریكی رووناكی هه‌ڵبژێرن و ڕاشیگه‌یاند مێژووی ئه‌مریكا سه‌ر له‌نوێ ده‌نووسنه‌وه‌.

بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ چیرۆكی ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ ئه‌و و چه‌ند سه‌رۆكێكی پێشوو نییه‌، به‌ڵكوو چیرۆكی ئه‌مریكا هی هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان و ڕاشیگه‌یاند ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئه‌و خه‌باته‌ له‌دژی تیرۆر و كۆرۆنا.

له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ریه‌ك له‌ جۆرج بوش و بیل كلینتۆن و باراك ئۆباما به‌شدار بوون، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌یان نه‌كرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket