riklam

دواجار ترەمپ كۆشكی سپی جێهێشت

جیهان 05:03 PM - 2021-01-20
.

.

دۆناڵد ترەمپ دوای چوار ساڵ سەرۆكایەتی ئەمریكا دواجار پێش گەیشتنی جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا كۆشی سپی جێهێشت. 

ئەمڕۆ 20ی 1ی 2020 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ماوە بەسەرچووی ئەمریكا پێش گەیشتنی جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا لەگەڵ میلانا ترەمپی هاوسەری كۆشكی سپیان جێهێشت و ماڵئاواییان لەژمارەیەك فەرمانبەری كۆشكی سپی كرد.

لەوتارێكیشدا بەبۆنی كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتی، ترەمپ رایگیەاند:لە چوار ساڵی رابردوودا سەركەوتنی زۆرمان بەدەستهێنا، ئەم هەفتەیە ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەستبەكار دەبێت و هیواری سەركەوتنیان بۆ دەخوازم، سوپاسی مایك پێنس و هاوسەرەكەی و خێزانەكەی دەكەم.

وتیشی: هەموان بەهۆی رووداوەكەی سەر كۆنگرێسەوە هەست بەنیگەرانی دەكەین، بەڵام توانیمان ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەمهبێنین.

ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەلًَ دەستبەكاربوونی و لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاری نوێمان كرد، سەربازەكانمان گەڕاندەوە بۆ نیشتمانیان، ئێستاش كە دەسەڵات رادەستی ئیدارەی نوێ دەكەم هیوادارین ئەو جوڵەیەی لەسەرەتاوە دەستمان پێكرد بەهێزتر بكرێت.

بۆ گواستنەوەی دۆناڵد ترەمیش، فڕۆكەیەكی سەربازی گەیشتە باخچەی باشوری كۆشكی سپی تا بیگەیەنێتە بنكەی سەربازی ئەندروزو لەوێشەوە فڕۆكەیەكی تر بۆ فلۆریدای بگوازێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket