riklam

ژنێک لەهەڵەبجە گەلەرییەک دەکاتەوە

ژنان‌ 04:42 PM - 2021-01-20
.

.

خانمێکی شاری هەڵەبجە گەلەرییەک دەکاتەوە تێدا چای گیای و دەرمانی پێشکەش بە سەردانیکەران دەکرێت.

حوسنا هەورامی خانمێکی دانیشتوی شاری هەڵەبجەیەو گەلەرییەکی کردوەتەوە لەم گەلەرییەدا تابلۆکانی نمایش دەکات و چەندین جۆری چای گیای و دەرمانی پێشکەش بە سەردانیکەران دەکرێت.

خاتوو حوسنا خاوەنی گەلەری هەتوان بۆ PUKmedia وتی: من دەرچوی بەشی کارگێڕی و ئابورم بەڵام بەهۆی ئەوەی دەرفەتی دامەزراندن نەبووە پەرەم بە کاری هونەری داوەو هەتا کردنەوەی ئەم گەلەرییە چەندین تابلۆم کێشاوە.

وتیشی: لە ئێستادا لەگەلەریەکەم تەنها کارە هونەرییەکانی خۆم نمایش دەکرێن، بەڵام لەداهاتودا کار لەسەر ئەوە دەکەیت کاری شێوەکارانی تریش نمایش بکرێت.

حوسنا دەشلێت، لەم گەلەرییەدا هەم بەرهەمە شێوەکاریەکانی خۆم هەم هی کەسانی تریش دەفرۆشرێن هەتا نرخی هونەر بگاتە و لوتکەو شێوەکار بتوانێت لەرێگەی کارە هونەریەکانیەوە ببێتە خاوەنی داهات.

گەلەرییەکەی حوسنا لە گەرەکی شارەوانییە بەرامبەر باخچەی کوبرا لە شاری هەڵەبجەی شەهید، لە ئێستادا رۆژانە گەنجان و هاوڵاتیانی شارەکە سەردانی دەکەن.

PUKmedia تایبەت

 

135787073_3404763676287900_3920950478585266209_n.jpg

135811008_3401994186564849_3680315211431159876_n.jpg

135896733_3404763749621226_3280760990983430173_n.jpg

135934424_3404763872954547_5109575116079930189_n.jpg

136078063_3404763949621206_8417043394431388611_n.jpg

136083990_3404763806287887_4474843289478715163_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket