riklam

تره‌مپ: په‌یامی ماڵئاوایی بڵاوكرده‌وه‌

جیهان 10:55 AM - 2021-01-20
.

.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ دوایین ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌یامی ماڵئاوایی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌وان هه‌مان ئه‌و كاره‌یان كرد كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هاتبوون و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا خواست.

تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی جۆ بایدن بهێنێت هیوای بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا خواست و ڕاشیگه‌یاند: ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بزانن ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی كه‌ ڕێكیان خستووه‌ تازه‌ سه‌ره‌تای كاره‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ و هۆشداریدا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كه‌ كه‌ له‌ئێستادا ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی بۆته‌وه‌ له‌ناوچوونی متمانه‌ به‌ شكۆی نیشتمانییه‌.

تره‌مپ ڕاشیگه‌یاند: شانازی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا هیچ جه‌نگێكی نوێ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌ و ئه‌وان خه‌لافه‌تی داعشیان تێكشكاندووه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش هێناوه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ئێراندا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و قاسم سوله‌یمانی كوشتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بینای كۆنگرێس له‌ شه‌ش مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ وتیشی: هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان له‌و هه‌ڵكوتانه‌ تووشی شۆك بوون و ئه‌مه‌ش قابیلی قبوڵ نییه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی جۆبایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ نابن و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ كه‌ له‌ئه‌مریكا سه‌رۆكێك ئاماده‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێ نابیت.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان
و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket