riklam

راوێژكاری سەرۆك وەزیران: زامنی پاك و بێگەردی هەڵبژاردنەكان سازشی لەسەر ناكرێت

عیراق 12:20 AM - 2021-01-20
.

.

عەبدولحسێن هینداوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری رێكاری توند بۆ رێگریكردن لە روودانی ساختەكاری و دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو.

هینداوی، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانوونی دووەم، بە ئاژانسی هەواڵەكانی عیراقی رایگەیاند: زامنی پاك و بێگەردی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو شتێكەو سازش هەڵناگرێت، جەختیشی كردەوە، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پێشوەختی پاك و بێگەردو ئازاد و رەچاوكردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان تێیدا، گرنگییەكی یەكجار گەورەی بەلای زۆربەی هاووڵاتیانی عیراقەوە هەیە.

راشیگەیاند: بۆئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كاری خۆیان بەشێوەیەكی تەواو سەركەوتوو ئەنجام بدەن، پێویستە كارمەندەكانی بەوپەڕی شەفافانە یاساو رێنماییەكان و بەرنامەكانی هەڵبژاردن جێبەجێ‌ بكەن، دووپاتیشی كردەوە، هەرچ شكست و لاوازییەك لە زامنی پاك وبێگەردی هەڵبژاردنەكان بێتەپێشەوە، مەترسی لەسەر كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دروست دەكات.

هینداوی ئاماژەشیدا، پشتبەستن بە كارتی بایۆمیتری و دابینكردنی چاودێری هەمەلایەن و كاریگەر لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان و تۆڕەكانی چاودێریكردن شێوازی سەرەكین بۆ زامنكردنی پاك و بێگەردی هەڵبژاردنەكان.

ئەو راوێژكارەی سەرۆك وەزیرانی عیراق روونیشی كردەوە چارەسەكردنی كێشەی یاسای دادگای فیدڕاڵی و زامنكردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و شەفافانە ئەو ئەركە سەرەكییانەن كە پێویستە سەرجەم هەوڵە نیشتمانییەكان پشتی پێببەستێت و دواجار ئەوەش كۆمسیۆن و حكومەت و دادگا، هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسە لێی.

PUKmedia ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket