riklam

ئێران زیاتر له‌ 42 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كڕێت

جیهان 07:47 PM - 2021-01-19
.

.

به‌رپرسێكی ئێرانی ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌ دوو قۆناغدا 42 ملیۆن و 300 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كڕێت.

مه‌نسور كه‌بگانیان جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌ر ستراتیژی نه‌خشه‌ی گشتی زانستی ئێران ڕایگه‌یاند: به‌پێی پلانی بۆدارێژراو 42 ملیۆن و 300 هه‌زار فاكسین ده‌كڕن.

وتیشی: له‌ قۆناغێكی یه‌كه‌مدا 16 ملیۆن و 800 هه‌زار ڤاكسین له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كڕن و له‌ قۆناغی دووه‌میشدا 25 ملیۆن له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كڕن و هاورده‌ی ئێرانی ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڤاكسینی ئه‌مریكی ناكڕن و له‌ئێستادا 9 كۆمپانیای ئێرانی سه‌رقاڵی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket