riklam

وته‌بێژی حكومه‌ت: پشتگیری كاره‌كانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین

عیراق 07:29 PM - 2021-01-19
.

.

وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی عیراق ئاشكرایكرد: كۆمسیۆنی باڵای سه‌رزبه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هاوكاری ته‌كنیكی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌.

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19-1-2021، حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ شاری به‌غدا رایگه‌یاند: دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌لای حكومه‌ته‌وه‌ بابه‌تێكی هه‌ستیاره‌، بۆیه‌ گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر كراوه‌.

 وتیشی: كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بۆ هاوكاری ته‌كنیكی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كردووه‌، بۆیه‌ وه‌ك حكومه‌ت كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری و پشتگیركردنی كۆمسیۆن بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر بڕیاری دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت درا، كه‌ بڕیاردرا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بخرێته‌ رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket