riklam

جه‌خت له‌ سه‌روه‌ری یاسا كرایه‌وه‌

عیراق 04:50 PM - 2021-01-19
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19-1-2021، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ زانای ناودار حسێن سه‌در و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات گفتوگۆكرا.

له‌و دیداره‌دا به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌ چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان كرا بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و پشتیوانیكردن له‌ كاروانی چاكسازی له‌ وڵات و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دابینكردنی داوا ره‌واكانی ھاووڵاتیان و گرنگی كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ و چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌پێناو بنبركردنی توندوتیژی و دووبه‌ره‌كی و وتاری رق و كینه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket