riklam

عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی بۆ مانگی رابردو ئاشكراده‌كات

ئابوری 04:43 PM - 2021-01-19
.

.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2020 بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 88 ملیۆن و 211 هه‌زارو 75 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی مه‌وتی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 19-1-2021، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌،  وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می 2020 له‌رێگه‌ی كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق "سۆمۆ"وه‌ بڕی 88 ملیۆن و 211 هه‌زارو 75 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه‌، كه‌ كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 4 ملیار و 235 ملیۆن و 313 هه‌زار دۆلار بووه‌.

هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌رێگه‌ی بیره‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه‌،  بڕی 85 ملیۆن و 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، كه‌ كۆی داهاته‌كه‌ی 4 ملیار و 89 ملیۆن و 41 هه‌زار دۆلار بووه‌.

 ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت تێكڕا به‌ 48.13  دۆلار فرۆشراوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket