riklam

عیراق.. چاكبوونه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا زیاتره‌ له‌ توشبوون

عیراق 03:23 PM - 2021-01-19
.

.

له‌راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 19-1-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 823 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و هه‌زارو 813 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 9 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 609 هه‌زارو 852 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 573 هه‌زارو 11 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌  93.6%، هه‌روه‌ها 12 هه‌زارو 962 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

 

455754545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket