riklam

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران واده‌یه‌كی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد

عیراق 02:53 PM - 2021-01-19
.

.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی كانوونی دووه‌م، ده‌نگی له‌سه‌ر واده‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت داو دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردبوو هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو دوابخرێت، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌ت به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ پاڵپشتی له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.

پێشتر، مسته‌فاكازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵ  رۆژی 6ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ 2021ی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكردبوو.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی  10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی وه‌ك واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت په‌سه‌ند كرد.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدڕاڵ كۆبوه‌وه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی كازمی ئه‌نجامداو تێیدا میوانداری له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، كازمی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كارو چالاكییه‌ یاسایی و میللییه‌كانه‌وه‌، حكومه‌ت ئه‌وه‌ نییه‌ چۆنی بوێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات، پێویسته‌ زامنی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و ره‌وا بكرێت، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێكماندا بۆ زامنكردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

راشیگه‌یاند: حكومه‌ت له‌توانایدا هه‌یه‌ زامنكی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌رۆژی 6ی حوزه‌یراندا بكات، له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئاماده‌كاری كرابوو، راشیگه‌یاند كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر دابینكردنی بودجه‌ بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشوودا ده‌نگمان دا به‌ تۆماری بایۆمیتری بۆ گشت كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت، پشتگیری له‌ته‌واوكردنی تۆماره‌كه‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كی نموونه‌ییه‌ بۆ رێگریكردن له‌فێلكردن به‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

ئاماژه‌شیدا، زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پشتیگری له‌كۆمسیۆن ده‌كه‌ن، پێشتر كۆمسیۆن له‌پێشنیارێكیدا كه‌ پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردبوو، جه‌ختیكردبوه‌وه‌ كه‌ پرسه‌كه‌ ره‌هه‌ندی هونه‌ری گرنگی هه‌یه‌ و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بده‌ن و هه‌لی یه‌كسان له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌كدا بڕه‌خسێنرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌پچێت.

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتبوو، پێشنیاری واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبوو،  16 تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردبوو.

PUKmedia نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket