riklam

پێ لەناو کەوشی مەلای جەباری

بابەتی گۆڕاو 02:21 PM - 2021-01-19
.

.

پێ لەناو کەوشی مەلای جەباری
سەر نیام وە پای مڵکی رۆمەوە
دیار نەما لە دوای ریفراندۆمەوە
یامیرە میرە خۆت و نامووست
جاشت زۆرترە یاخو جاسووست
سینەش وە باخچەی لیمۆ و بەیەوە
بەعسی دێن بۆ لای لە دوبەیەوە
بێ، خەیلێ وەختەن دوور کەفتەی زێدم
لەم دەسەڵاتە زۆر نائومێدم
بە موسای کەلیم، وەو عیسای مەریەم
چووینەوە بەغا بە یەس یەم یەس یەم
ئیلتیجا بەردەم وە تەکیە دارێ
ھەرێم وێران بوو، بەردتان لێ بارێ
خۆ من نە زانام شێواوە زەینم
بۆ قەڕنێک ئەچێ جاشی مابەینم
کێ دیوییە رەوشەن وە زوڵماتەوە
دیجلە قووت ئەدا بە فوراتەوە
وەو گشت نازداران ماوی خاڵەوە
سەرکردەی نەزان خستمییە چاڵەوە
ساقی بێ بدەر جامێ پەیمانە
ھەرچی ھەڵئەسێ ئیعلامەوانە
کوا قاوە و قلیان مەجلیس تلیاقی
نەوت ئەفرۆشی و قەرزار سەرباقی
ئای ئەو شوێنە وادیی ئەیمەنە
بەس ماوە بڵێی میللەت دایکەنە
جەکۆت ھاوردەن فەیرۆزەی کانی
خانەقینمان چوو، کەرکوک لە بانی
ئێشی زامەکەت ئەکزێتەوە
ئەو خەڵکە ئیتر ئاشت نابێتەوە
وەی نزگەرەی نەزع، وەی گیانەڵاوە
پەیامنێر بۆچی مێش تێی ئاڵاوە؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket