riklam

سوید.. كچه‌ كوردێك به‌رزترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی وه‌رده‌گرێت

ژنان‌ 12:35 PM - 2021-01-19
.

.

خاتوو( به‌لسه‌م كامیل كه‌ره‌م فه‌یلی )  ئه‌دیب و نووسه‌ری كوردی دووره‌ وڵات، خه‌ڵاتی سمۆلتسی ئه‌ده‌بی ساڵی 2021ی وڵاتی سویدی پێبه‌خشرا بۆ ئه‌و رۆمانه‌ی به‌ناوونیشانی ( ئاسۆی روداو) به‌ زمانی سویدی نوسیویه‌تی. 

ئه‌م خاتوونه‌ كچی كامیل كه‌ره‌م فه‌یلییه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حزبی شیوعی عیراق بووه‌.

خانه‌واده‌ی به‌لسه‌م به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كوردی فه‌یلی بوون، سه‌ره‌تای ساڵانی ھه‌شتاكان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌عیراق ده‌ركراون و ره‌وانه‌ی ئیران كراون، به‌لسه‌م ساڵی 1982 له‌ ئاواره‌یی و له‌وڵاتی ئێران له‌ دایكبووه‌.

دواتر كۆچیان كردووه‌ بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان و له‌كۆتاییدا له‌ساڵی  1990 له‌سوید گیرساونه‌ته‌وه‌.

به‌لسه‌م منداڵێكی 7 ساڵ كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سوید، له‌وێ خوێندوویه‌تی ، خوێندكارێكی زیره‌ك بووه‌، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ركه‌وتوانه‌ بڕیوه‌و ماسته‌ری له‌ بواری ئه‌ده‌بدا به‌ده‌ستھێناوه‌.

خولیای ئه‌ده‌ب بووه‌و بایه‌خی به‌ نووسینی چیرۆك و رۆمان به‌ زمانی سویدی داوه‌. 

چیرۆك و رۆمانه‌كانی ھێنده‌ جوان و پڕ مانا بوون، خوێنه‌رێكی زۆر له‌ ده‌وریان كۆبوونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته‌ جێی سه‌رنج و بایه‌خی رووناكبیران و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان.

 ھه‌ر بۆیه‌ش رۆمانی ئاسۆی روداو كه‌ رۆمانێكی جوانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، بۆته‌ جێی سه‌رنجی ده‌زگا ئه‌كادییمیه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی وڵاتی سویدو خه‌ڵاتی سمۆلیستت پێبه‌خشراوه‌ كه‌ باڵاترین و به‌نرخترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

PUKmedia به‌سوپاسه‌وه‌ خالید عه‌بدوڵڵا- وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket