riklam

دیالە .. داعش زیان بە كارەبای ناحیەیەك دەگەیەنێت

عیراق 12:50 AM - 2021-01-19
.

.

دوێنێ دوو شەممە تیرۆرستانی داعش دوو بورجی گەورەی كارەبا  لەناحیەی عوزێمی سەربە پارێزگای دیالەیان تەقاندەوە.

عەباس ئەحمەد چالاكوانی سیاسی لەدیالە بۆ PUKmedia ووتی: تیرۆرستانی داعش لەنزیك ناحیەی عوزێم دوو بورجی  گەورەی سەرەكی كارەبایان تەقاندوەتەوە.

وتیشی: ئەمە چەندین جارە داعش بەو كارە هەڵدەستێت و زیان بەكارەبای ناوچەكە دەگەیەنێت.

رونیشكردەوە: بەتەقاندەوەی ئەو دوو بورجە كارەبای چەندین گوندو گەڕەكێكی ناحیەی عوزێمی پچڕاندوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket