riklam

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزیری نەوتی عیراق دەداتەوە

ئابوری 11:59 PM - 2021-01-18
.

.

لەروونكردنەوەیەكیدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی نەوتی حكومەتی عیراق دەداتەوەو جەختكراوەتەوە، عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە و مەركەزی نییە. بەپێی دەستووریش، كە زۆرینەی عێراقییەكان دەنگیان پێداوە، هەرێمی كوردستان مافی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەیە.

لەبەشێكی روونكردنەوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە تیایدا هاتووە:" وەزیری نەوتی فیدراڵی، داوای ئەوە دەكات دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بكرێت و بە شێوەیەكی (مەركەزی) بەڕێوەببرێت. لەكاتێكدا بەپێی دەستوور، عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە و مەركەزی نییە. بەپێی دەستووریش، كە زۆرینەی عێراقییەكان دەنگیان پێداوە، هەرێمی كوردستان مافی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەیە. بۆیە داوای رادەستكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم، داوایەكی نادەستوورییە. بەڵام لە هەمانكاتدا ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆئەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە رادەستی حكومەتی فیدرالی بكەین لە بەرامبەر ئەوەی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم دابین بكەن. 

 

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە:" بەپێی رێژەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی بێت كە 12.67% دەبووایە هەرێم زیاتر لە شەشسەت هەزار (600,000) بەرمیل بەرهەمبهێنێت لە كۆی پێنج ملیۆن بەرمیلی بەرهەمی عێراق، بەڵام هەرێم تەنیا چوارسەد و پەنجا هەزار بەرمیل بەرهەم دێنێت، واتە هەرێمی كوردستان زۆر لە بەشی خۆی كەمتر بەرهەم دەهێنێت. بۆیە ئەوەی لە بەشی خۆی زیاتر نەوتی بەرهەمی هێناوە حكومەتی عێراقە نەك هەرێم ، بۆیەش دەبێت حكومەتی عێراق بەرهەمی خۆی كەم بكاتەوە نەك ئەو داوایە لە هەرێم بكات.  

لەروونكردنەوەكەی سامانە سروشتیەكانی هەرێم ئەوەش دووپاتكراوەتەوە:" بەڕێز وەزیری نەوتی فیدراڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك سەر بە بەغدان. لەكاتێكدا ئاشكرایە كە كەركووك بەپێی دەستوور، ناوچەیەكی كێشەلەسەرە و پێویستە بەپێی ماددەی 140 خاوەندارێتیی ئەو ناوچانە چارەسەربكرێت.

 

PUKmedia داڕشتنەوە – روونكردنەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket