riklam

ڕونكردنەوەیەك لە وتەبێژی مەڵبەندی دووی كەركوكەوە

ی.ن.ک‌‌ 11:28 PM - 2021-01-18
.

.

لەروونكردنەوەیەكدا وتەبێژی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی وتەكانی پەرلەمانتارانی كەركوكی فراكسیۆنی یەكێتیی دەكات لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە پەردەیان لەسەر گەندەڵی و نادادپەروەریەكانی ئیدارەی شارەكە هەڵدابووەوەو جەخت لەروبەڕووبونەوەی ئەو  هەوڵانە دەكات.

وتەبێژی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندوە:" لەدوایین دانیشتنی پارلەمانی عێڕاق ، پەڕلەمانتاران ڕێبوار تەها،جمال شكور ، دیلان غفور ئەندامانی پارلەمانی عێڕاق دەستیان خستە سەر بەشێكی گرنگی برینەكانی كەركوك،كە دانیشتوانی قارەمان و خۆڕاگری كەركوك لەدەس نادادی و گەندەڵیەكانی ئیدارەی كەركوك پێوەی دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئێمە پشتیوانی بۆچوونی پەڕلەمانتاران بەگشتی و  ڕێبوار تەها بەتایبەتی دەكەین،وەك نوێنەرانی ڕاستەقینەی كەركوكیەكان بەسەرۆكایەتی پارلەمان و لیژنەی داراییان گوت: تكایە شایستە داراییەكانی كەركوك ڕاگرن،جگە لە كەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی و پاككردنەوە،قەرەبووی زیان لێكەوتوانی ماددەی 140ی دەستووری ،چونكە ئیدارەی كەركوك ئیدارەیەكی فاشل و نادادپەروەرو گەندەڵە،جیاوازیش دەكات لەنێوان پێكهاتە و گەڕەكانی كەركوك،بەتایبەتی لەجێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بۆ گەڕەكەكانی شار و قەزا و ناحیەكانی كەركوك.

باس لەوەشكراوە:" لای هەموان ڕوون و ئاشكرایە لەشارێكی دەوڵەمەند و پڕ لەسامانی سروشتی وەك كەركوك بەهۆی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی ئیداریەوە لەكۆی 24 كاژمێر تەنها 4 كاژمێر كارەبای نیشتیمانی هەیە،هاوكات كەركوك بووە بە زبڵدانێكی گەورە و غەرق بووە لە خاشاك و پیسی و زبڵ،كە لەمێژووی هەموو دەسەڵاتی كارگێڕی كورددا كەركوك بەم دۆخە خراپ و ماڵوێرانیەی ئێستا گوزەری نەكردوە.

 ئەوەش دووپاتكراوەتەوە:" یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان،لەڕێگەی نوێنەرانی لەپارلەمانی عێڕاق لەپێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هەر چوار پێكهاتە و ئاوەدانكردنەوەی زیاتر هەمیشە داوایكردوە شایستە داراییەكانی كەركوك زیاد بكرێت وهەموو موداخەلەكان لە ئەرشیفی پەڕلەمانی عیراقە بەڵام ئێستا بەهۆی خراپ بەكارهێنانی لەلایەن ئیدارەی بەزۆر سەپێندراو داوا دەكەین شایستە داراییەكان ڕادەستی دەستێكی ئەمین بكرێت وهاوكات داوا لەسەرۆكایەتی پارلەمان و لیژنەی دارایی و حكومەت دەكەین ئاوڕی زیاتر لە دۆخی خراپی دەسەڵاتی كارگێڕی كەركوك بدەنەوە و لەم قەیرانانە ڕزگاری بكەن و گەندەڵكاران بەسزای یاسایی بگەیەنن جا هەركەس و لایەنێكە. 

ئەوەش خراوەتەڕوو:" هاوكات دەزگای نەزاهە و چاوەدێری دارایی چڕ و ووردتر بەئەركە یاسایی و كارگێڕیەكان لە ئەستۆ بگرن.

دەقی روونكردنەوەكە:

لەدوایین دانیشتنی پارلەمانی عێڕاق ، پەڕلەمانتاران ڕێبوار تەها،جمال شکور ، دیلان غفور ئەندامانی پارلەمانی عێڕاق دەستیان خستە سەر بەشێکی گرنگی برینەکانی کەرکوک،کە دانیشتوانی قارەمان و خۆڕاگری کەرکوک لەدەس نادادی و گەندەڵیەکانی ئیدارەی کەرکوک پێوەی دەناڵێنن.

ئێمە پشتیوانی بۆچوونی پەڕلەمانتاران بەگشتی و  ڕێبوار تەها بەتایبەتی دەکەین،وەک نوێنەرانی ڕاستەقینەی کەرکوکیەکان بەسەرۆکایەتی پارلەمان و لیژنەی داراییان گوت:

تکایە شایستە داراییەکانی کەرکوک ڕاگرن،جگە لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی و پاککردنەوە،قەرەبووی زیان لێکەوتوانی ماددەی 140ی دەستووری ،چونکە ئیدارەی کەرکوک ئیدارەیەکی فاشل و نادادپەروەرو گەندەڵە،جیاوازیش دەکات لەنێوان پێکهاتە و گەڕەکانی کەرکوک،بەتایبەتی لەجێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ گەڕەکەکانی شار و قەزا و ناحیەکانی کەرکوک.

لای هەموان ڕوون و ئاشکرایە لەشارێکی دەوڵەمەند و پڕ لەسامانی سروشتی وەک کەرکوک بەهۆی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی ئیداریەوە لەکۆی 24 کاژمێر تەنها 4 کاژمێر کارەبای نیشتیمانی هەیە،هاوکات کەرکوک بووە بە زبڵدانێکی گەورە و غەرق بووە لە خاشاک و پیسی و زبڵ،کە لەمێژووی هەموو دەسەڵاتی کارگێڕی کورددا کەرکوک بەم دۆخە خراپ و ماڵوێرانیەی ئێستا گوزەری نەکردوە.

جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک....

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،لەڕێگەی نوێنەرانی لەپارلەمانی عێڕاق لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هەر چوار پێکهاتە و ئاوەدانکردنەوەی زیاتر هەمیشە داوایکردوە شایستە داراییەکانی کەرکوک زیاد بکرێت وهەموو موداخەلەکان لە ئەرشیفی پەڕلەمانی عیراقە بەڵام ئێستا بەهۆی خراپ بەکارهێنانی لەلایەن ئیدارەی بەزۆر سەپێندراو داوا دەکەین شایستە داراییەکان ڕادەستی دەستێکی ئەمین بکرێت وهاوکات داوا لەسەرۆکایەتی پارلەمان و لیژنەی دارایی و حکومەت دەکەین ئاوڕی زیاتر لە دۆخی خراپی دەسەڵاتی کارگێڕی کەرکوک بدەنەوە و لەم قەیرانانە ڕزگاری بکەن و گەندەڵکاران بەسزای یاسایی بگەیەنن جا هەرکەس و لایەنێکە. 

هاوکات دەزگای نەزاهە و چاوەدێری دارایی چڕ و ووردتر بەئەرکە یاسایی و کارگێڕیەکان لە ئەستۆ بگرن.

 

ووتەبێژی 

مەڵبەندی دووی کەرکوک(ی ن ک)

18/1/2021

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket