riklam

سەرۆك كۆمار:رێز لەسەروەری عیراق بگیرێت

عیراق 09:23 PM - 2021-01-18
.

.

لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەزیری بەرگری توركیا، سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لە پێویستی كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكەو رێزگرتن لەسەروەری و رەتكردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەكان.

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ 18ی 1ی 2021 لەكۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیاو دەربارەی گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان گفتوگۆكرا.

لەو دیدارەدا تاووتوێی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و توركیاو پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكارییەكان لە بوارە جیاجیاكان كرا، بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات و گەل، هاوكات جەختكرایەوە لە رێزگرتن لە سەروەری عیراق و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خاكەكەی و رێگریكردن لەوەی عیراق ببێتە گۆڕەپانێك بۆ هێرشكردنە سەر هەر لایەنێك.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە، پشتبەستن بەدیالۆگی بونیادنەر بۆ یەكلایكردنەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هەرێمایەتی و درێژەدان بەجەنگ دژ بە تیرۆرو رێزگرتن لە سەروەری و رەتكردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەكان لەپێناو هێنانەكایەوەی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری لە ناوچەكەدا.

لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری توركیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەروەری و سەقامگیر عیراق دووپاتكردەوەو پابەندبوونی وڵاتەكەشی نیشاندا لە بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگی لەگەڵ عیراق، هاوكات ئاماژەشیكرد بەگرنگی كەمكردنەوەی گرژییەكان و بەكارهێنانی زمانی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket