riklam

قوبادی جەلیزادە لەبنكەی گەلاوێژ بوو

ئەدەب وهونەر 08:37 PM - 2021-01-18
.

.

لە درێژەی كۆڕو چالاكییەكانیدا بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی كۆڕێكی شیعریی بەناونیشانی (گفتوگۆیەكی كراوە لەبارە هایكۆ)وە بۆ  شاعیر (قوبادی جەلیزادە) سازكرد . 

لەسەرەتای كۆڕەكەدا قوبادی جەلیزادە كورتە باسێكی لەسەر شیعری هایكۆ لەجیهاندا بەشێوەیەكی گشتیی و كوردستان بەتایبەتی پێشكەشكرد، دواتر چەند پارچە هۆنراوەیەكی هایكۆ ی بە زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە . لەكۆتایی كۆڕەكەشدا دوای ئەوەی ئامادەبووان گفتوگۆیەكی هاوبەشیان لەسەر شیعری هایكۆ كرد و قوبادی جەلیزادەش لە وەڵامی ئامادەبوواندا زانیاری وردتری لەسەر شیعری هایكۆ خستەڕوو ،خەڵاتی رێزلێنانی بنكەی ئەدەبیی و روناكبیریی گەلاوێژ بەخشرایە شاعیر قوبادی جەلیزادە.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق – سلێمانی 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket