riklam

هەڕەشەی ئەمنی بینای كۆنگرێسی ئەمریكا دادەخات

جیهان 08:02 PM - 2021-01-18
.

.

بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە بینای كۆنگرێس و واشنتۆنی پایتەخت داخران و پۆلیس لەڕێگەی زەنگی ئاگاداركردنەوە لەناو بینای كۆنگرێس ئامادەبووانی لە هەڕەشەی ئەمنیی دەرەكی ئاگاداركردوەتەوەو داوای لێكردون لە شوێنەكانی خۆیان  بمێننەوە. 

ئاژانسی هەواڵەكانی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا بەهۆی هەڕەشە ئەمنییە دەرەكییەكانەوە، بڕیاریانداوە بەداخستنی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكاو قەدەغەكردنی هاتووچۆ تێیدا هەروەها داخستنی بینای كۆنگرێس، پۆلیسیش هۆشداری ئاگاداركردنەوەیدا.

هەر بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، هێزەكانی پۆلیس بەهۆی هەڕەشەی ئەمنیی دەرەكییەوە لای رۆژئاوای بینای كۆنگرێسیان چۆڵكردوە.

هەر لەوبارەیەوە سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگەیاند: پۆلیس لەڕێگەی زەنگی ئاگاداركردنەوەوە لەناو بینای كۆنگرێس (كاپیتۆڵ) ئامادەبووانی لە هەڕەشەی ئەمنیی دەرەكی ئاگاداركردوەتەوەو داوای لێكردون لە شوێنەكانی خۆیان  بمێننەوە.

هاوكات یەكەیەكی ئاگركوژێنەوە لەواشنتۆنی پایتەخت رایگەیاند: توانیویانە ئەو ئاگرەی دەرەوەی بینای كاپیتۆڵ كۆنترۆڵ بكەن و ئاگرەكەش هیچ زیانێكی گیانی لێنەكوتوەتەوە.

چەند رۆژێكیشە لەواشنتۆنی پایتەخت، باری نائاسایی راگەیەنراوەو ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و هاتنەسەر كاری جۆو بایدن، سەرۆكی هەڵبژێراو دەكرێت، هەروەها ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێكەوتەكانی هەڵكوتانە سەر بینای كۆنگرێس دەكرێت كە ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپەوە سەرۆكی ماوە تەوابوو ئەنجامدران، ئەو مەترسییانەشی بەهۆی روداوەكانی توندوتیژییەوە لەپێش و لەكاتی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی جۆو بایدن دێنەپێش.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket