riklam

لەسەر تێپەڕاندنی بودجەو موچەی هەرێم رێككەوتن كرا

عیراق 07:49 PM - 2021-01-18
.

.

سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتن لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و پاراستنی مافی تەواوی مووچەخۆرانی عیراق و هەرێمی كوردستان دوور لە ململانێ سیاسییەكان.

ئەمڕۆ 18ی 1ی 2021 د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و گفتوگۆكرا سەبارەت بەپێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی وڵات.

لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بەگرنگییەوە باس لە پێویستی چەسپاندنی ئارامی عیراق و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و بەهێزكردنی دەسەڵاتی دەزگا ئەمنییەكان و جێبەجێكردنی یاسا كرا، لە پێناو زامنكردنی ئاشتی و ئاسایشی گشتی و رێگریكردن لەو كارانەی لە دەرەوەی یاسان و رێكخستنەوەی چەك.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تاووتوێی هەڵبژاردنەكانی داهاتوویان كردو پێداگریكرا لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و پشتیوانی تەواوی خۆشیان دووپاتكردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و رێگریكردن لە ساختەكاری و فرتوفێڵ، هەروەها گرنگی چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لەلایەن چاودێرە نێودەوڵەتییەكان بە شێوەیەكی جددی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و زامنكردنی دەرفەتی بەشداری فراوان بۆ گشت هاووڵاتیان.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی ئابووری وڵات و بودجەی گشتی كرا، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران رێككەوتن لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و پاراستنی مافی تەواوی موچەخۆرانی عیراق و هەرێمی كوردستان دوور لە ململانێ سیاسییەكان و گەیشتن بەچارەسەرێكی بنەڕەتی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دۆسییە داراییە هەڵپەسێردراوەكان، بەجۆرێك زامنی مافی مووچەخۆران و هاووڵاتیان و چین و توێژە كەمدەرامەتەكان بكات بەبێ جیاوازی.

PUkmedia راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket