riklam

كازمی پرۆژەیەكی نیشتمانیی بۆ خستنەكاری گەنجان رادەگەیەنێت

عیراق 06:56 PM - 2021-01-18
.

.

مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانوونی دووەم رێنمایی دا بە وەزارەتی پیشەسازی تاوەكو دەستپێشخەرییەك رایگەیەنێت بۆ دەستپێكردن بە پرۆژەیەكی نیشتمانیی لەپێناو خستنەكاری گەنجان.

نووسینگەی میدیایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی PUKmedia كەوتووە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، وتەكانی كازمی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆدووشەممە، بەئامادەبوونی مەنهەل عەزیز، وەزیری پیشەسازی، لەمیانی كردنەوەی پێشانگایەكی پیشەسازی لەعیراق  كە لەلایەن وەزارەتی پیشەسازییەوە لەناو پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا سازكرابوو، پێشكەشی كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، كازمی وتوشیەتی: رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان دەبینەوەو گوێ‌ بەو هەوڵانە نادەن كە دەیانەوێت گومان لەسەر كارەكانی حكومەت دروستبكەن و رێگری لێبكەن، بەلای ئێمەوە گرنگترین كار ئەوەیە چۆن خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتیان بكەین. 

٠-.jpg

كازمی راشیگەیاندووە: عیراق خاوەن هزر و ووزەیەكی گەورەیەو دەكرێت ببێتە سەرچاوەی داهێنان و هەروەها ببێتە زێیەك بۆ ناوچەكەو جیهان، ئەو چەند دەیەیەی دەسەڵات و حوكمڕانی دیكتاتۆریەت و جەنگ و قەیرانەكان رێگر بوون لەبەردەم هەلی وەبەرهێنان و بووژانەوەی ووزەی دیاری عیراق، روونیشی كردەوە، پاڵپشتیكردن لە پیشەسازی خۆماڵی و پارێزگاریكردن لێی بەشێكی گەورە لەبەرنامەی حكومەت پێكدەهێنن و لەئێستادا حكومەت كار بۆ ئامادەكردنی ژێرخانێك دەكات كە پێویستە بۆ بونیاتنانی ژینگەیەكی لەبار بەمەبەستی  دووبارە ژیاندنەوەی پیشەسازی لەعیراق، لەم مەیدانەشدا دەبێت پشت ببەستین بە ووزەی گەنجەكانی وڵاتەكەمان و هاوكاریكردنی دەرچووان بۆ دامەزراندنی پرۆژەی پیشەسازی پچووك و بەشداریپێكردنیان لە پێشخستنی پیشەسازی خۆماڵی و هاوكات كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری.

كازمی ئاماژەشیدا، حكومەت بۆ پاڵپشتیكردن لە پیشەسازی كۆمەڵێك چاكسازی لەڕێگەی كاغەزی سپی بۆ چاكسازیی و بودجەی ساڵی 2021ەوە ئەنجامداوە، و بۆ پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی نیشتمانیی باجی لەسەر بەرهەمی هاوردەكراودا سەپاندووە، وتیشی: حكومەت هەنگاو دەنێت بەرەو پێشخستنی ناوچە پیشەسازییەكان لە موسڵ و بەسڕەو ناسڕیە و ئەنبار و سەرجەم ناوچەكانی عیراق.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket