riklam

ئەمریکا داوا لەهاووڵاتیانی دەکات ئەفغانستان جێبهێڵن

جیهان 06:15 PM - 2021-01-18
.

.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاووڵاتیانی ئەمریکی لە مەترسی سەردانکردنی ئەفغانستان ئاگاداردەکاتەوەو رایدەگەیەنێت بەهۆی زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە بەزووترین کات خاکی ئەفغانستان جێبهێڵن.

ئاژانسی Khaama Press ی ئەفغانی بڵاویانکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابول ڕایانگەیاندوە، بەهۆی زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە، داوای لە هاووڵاتییەکانی کردووە بەزووترین کات خاکی ئەفغانستان جێبهێڵن و باس لە مەترسییەکانی سەردانکردنی ئەو وڵاتەش دەکات.

بەپێێ راگەیەنراوێکی باڵوێزخانەی ئەمریکاش لەم چەند هەفتەیەی کۆتاییدا حاڵەتەکانی هێرشکردن و تیرۆرکردن و کاری تیرۆرستی و رفاندن لەهەموو ئەفغانستان زیادی کردوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو ناوچانەی گەشتیاران رووی تێدەکەن لە ئەفغانستان بە تایبەت گەشتیارانی ئەمریکی زۆرترین مەترسییان لەسەرە.

 

PUKmedia روسیا الیوم

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket