riklam

لەبانكێكی بەغدا زیاتر لەملیارێك دینار دەدزرێت

عیراق 05:05 PM - 2021-01-18
.

.

لەبانكێكی بەغدا زیاتر لە ملیارێك دینار دزراو باندێكیش دەستگیركراون و دەستیش بەسەر پارەكەدا گیراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ 18ی 1ی 2021 بڵاویكردەوەتەوە ئاماژەی بەوەداوە: بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لەبەغدا توانییان باندێكی دزیكردن دەستگیر بكەن كە لەچەند پیاو و ژنێك پێكهاتبوون و بڕی ملیارێك و 350 ملیۆن دیناریان لە بانكێكی وەبەرهێنان لەیەكێك لەكۆلێجە تایبەتەكان دزیوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەشوێنی رووداوەكە تیمەكانیان توانیویانە زانیارییان لەسەر تۆمەتبار (م. ز. ا) دەستبكەوێت و لەڕێگەیەوە توانیویانە دەستیان بگات بە سەرجەم تۆمەتباران و دەستگیرییان بكەن و دەستیشیان گرتووە بەسەر تەواوی پارە دزراوەكەداو پەڕەی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو رەوانەی دادگا كراون تا سزای خۆیان وەربگرن.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

 

 

555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket