riklam

دارایی پەرلەمان لێبڕینی مووچە رەتدەكاتەوە

ئابوری 04:45 PM - 2021-01-18
.

.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لێبڕینەكانی سەر مووچەی فەرمانبەرانیان لە پرۆژە یاسای بودجەدا رەتكردۆتەوەو چەند بژاردەیەكی تریان پێشنیار كردوە تا دەنگی لەسەر بدرێت.

شیروان میرزا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەلیژنەی دارایی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران كە حكومەتی عیراق لەپرۆژە یاسای بودجەی 2021دا بڕیاریداوە جێبەجێی بكات چەند پێشنارێكمان كردوە، یەكێكیان رەتكردنەوەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانەو ئەوی تریان ئەوەیە هەوڵبدرێت یاسای ژمرە 113ی باجەكان كارابكرێتەوە، ئەگەر ئەوانەش نەكرا ئەوكاتە رێژەی لێبڕینەكە كەمبكرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا كە گفتوگۆكانی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بەردەوامەو وەزارەتەكان بانگدەكرێن بۆ كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی تا گفتوگۆ لەسەر بودجە بكرێت.

لەبارەی كاتی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقەوە وتی: ئەم هەفتەیە كارەكانی لیژنەی دارایی تەواو دەبێت و پرۆژەكە بۆ دەنگدان ئامادە دەكرێت تا هەفتەی داهاتوو پەرلەمان لەكۆبونەوەی خۆیدا كە تایبەتی دەكات بە پەسەندكردنی بودجە دەنگی لەسەر بدرێت.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket