riklam

سەرۆک کۆمار جەخت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و ئارامی بەغدا دەکاتەوە

عیراق 03:54 PM - 2021-01-18
.

.

سەرۆک بەرھەم بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی گرنگی ھۆزەکان کرد لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١/١٨ لە کۆشکی بەغداد ئامادەبوونی محەمەد کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک ھۆزەکانی بەغدا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی گرنگی ھۆزەکانی عێراق کرد لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی نێوان رۆڵەکانی گەل، ھەروەھا ئاماژەیکرد بە پێویستی بەهێزکردنی سەقامگیر و ئارامی بەغدا و سەلامەتی دانیشتوانەکەی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد بەو چالاکییە گرنگانەی کە هۆزەکان ئەنجامی دەدەن لە پێناو ھێنانەدی بەرژەوەندی گشتی و رەتکردنەوەی توندوتیژی و دیاردەی چەکداری لە دەرەوەی یاسا و بەگژداچوونەوەی لێکترازان و وتاری رق و کینە کە لەلایەن ئەو لایەنانەوە دەنرێت کە خێریان بۆ عێراق ناوێت.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی بۆ شاندی میوان گرت لە بارەی دۆخی بەغدای پایتەخت و ناوچەکانی دەرەوەی بەغدا و ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی دەبێتەوە، لەو بارەیەوە سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە کە گشت هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەر بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکان لە پێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیانی بەغدا و ئەو ناوچە، ھاوکات شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ چاودێریکردن و گرنگیدانی بەردەوامی بە دۆخی ناوچەکانیان.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket