riklam

وتی چی؟

بابەتی گۆڕاو 03:16 PM - 2021-01-18
.

.

وتی چی؟

- هەڕەشەیەكی خەتەری لێ كردم.
‎+ وتی چی؟
‎- وتی شەرت بێ كارێكت پێ بكەم حكومەت
بە سلێمانی نەكردبێ.
***

‎- لێم پرسی رات چییە لەسەر سۆشیال میدیای كوردی؟
‎+ ئەی وتی چی؟
– وتی سەد رەحمەت لە دنیای واقیعی.
***

– گوێت لەو بەچكە شێرە بوو كە كاتی خۆی ویستی لە دارستانەكە پاكسازی بكات؟
+نەوەڵا، وتی چی؟
– وتی دەمێكە رەگەزنامەم گۆڕیوە، بووم بە بەراز.
***

– سیرم خواردبوو، چوومە لایەوە وتم ئەزانی بۆنی دەمم لە چی ئەچێ!
+وتی چی؟
– وتی لە وەزعی نیشتمان.
***

– لێم پرسی بۆچی وەكو گیڤارا رووی مێژووەكەتان سپی ناكەنەوە.
+ وتی چی؟
– وتی پارە سپیكردنەوە خێری زیاترە.
***

– لە كۆڕێكدا لێیان پرسی تۆش وەكو هێمن عاشقی چاوی كەژاڵیت؟
+ ئەی وتی چی؟
– وتی نەوەڵا من شێتی لووتی ئەساڵەم.
***

– وتم قایمقامێك هەیە زۆر نەجیب و رەسەنە.
+ ئەی وتی چی؟
– وتی لە وانەیە وەختی خۆی ئەسپ بووبێ.
***

– لەسەر قسەكەی جەنابت چووم بۆ لای، وتم بۆچی نایەی لەگەڵماندا ئیش بكەی؟
+ ئێ، ئەی وتی چی؟
– وتی ناتوانم كلكم نییە.
***

‎- وتم لای ئێمە حەزت لە چ پۆستێكە؟
‎+ جوابەكەی چی بوو؟
‎- وتی شوانی گاگەلەكە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket