riklam

‎یەكێتی ڕێز لە نووسەرو ڕۆشنبیرانی هەولێر دەگرێت

ی.ن.ک‌‌ 02:30 PM - 2021-01-18
.

.

‎سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨-١-٢٠٢١ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت ڕەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی دكتۆر میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و حاجی مەسیفی و فەهمی بوڕهان ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەی بوون مەراسیمێكی ڕێزلێنانی بۆ ژمارەیەك نووسەرو ڕۆشنبیری هەولێر ڕێكخست.

‎لە سەرەتای مەراسیمەكەدا دەرباز كۆسرەت ڕەسول وتەیەكی پێشكەش كردو باسی لە گرنگی ڕۆڵی نووسەران و ڕۆشنبیرانی هەولێر كردو دووپاتی كردەوە كە لەڕابردوودا ڕۆڵێكی گەورەو دیاریان هەبووە و هەمیشەش یەكێتی پشتیوان و پاڵپشتی نووسەران بووەو زەمینەی لەباری بۆ ڕەخساندوون.

‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول گوتیشی ئەو مەراسیمی ڕێزلێنانە خزمەتێكی بچووكی یەكێتیە بۆ نووسەران و ڕۆشنبیران و لە داهاتووش بەردەوام دەبن.

‎لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا دكتۆر میران محەمەد لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو تەواوی پشتیوانی و پاڵپشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ نووسەران و ڕۆشنبیران دووپات كردەوە.

‎لەكۆتایی مەراسیمەكەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان لە ئەزموون و ڕابردووی ڕۆشنبیران و نووسەران پێشكەشی ئامادەبووان كرا.

PUKmedia 

138517425_715874725791962_7471669607108283739_n.jpg

138639460_242057763993270_5110934447437405943_n.jpg

138834873_410824260136035_6735101888353154044_n.jpg

139049987_727941938115801_5436458780223296529_n (1).jpg

139049987_727941938115801_5436458780223296529_n.jpg

139093445_164527198451437_7953618508143951765_n.jpg

139705102_3713284088751849_4262616335011264609_n.jpg

139713880_842816609612065_4653717612519558863_n.jpg

139764449_227693465623968_7541852602177761189_n.jpg

139896391_2873130992972039_2121030999547738244_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket