riklam

ئێران.. 83 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 01:44 PM - 2021-01-18
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 5 هه‌زار و 806 كه‌سی دیكه‌ له‌و وڵاته‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 83 تووشبووی دیكه‌ش مردوون.

د. سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 336 هه‌زار و 217 كه‌س له‌ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 56 هه‌زار و 886 تووشبوو مردوون.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 125 هه‌زار و 499 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 4348 تووشبووش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket