riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بن

ی.ن.ک‌‌ 12:57 PM - 2021-01-18
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بن.

فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕایگه‌یاند و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ ده‌كات كه‌ پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كانیان بن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هاتووه‌: كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان گیرۆده‌ی ره‌وشێكی سه‌خت و دژوار و ناله‌بار بونه‌ته‌وه‌ له‌ڕووی ئابووری و دارایی و ئیدارییه‌وه‌، به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی دارایی و ئابووری عیراق كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ بۆ چه‌سپاندنی شایسته‌ دارایی و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ بنیاتنانی بنه‌ما و  متمانه‌ ده‌ستبكرێت به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان.  
هه‌روه‌ها داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی له‌ یاسای بودجه‌دا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دیاری كراوه‌ ڕاده‌ستی بكات له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه‌ و مانگه‌كانی دیكه‌. له‌هه‌مان كاتیشدا داواكارین له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ندبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران.

 PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket