riklam

میراتگری كۆمپانیای سامسۆنگ دووباره‌ زیندانی ده‌كرێته‌وه‌

جیهان 12:04 PM - 2021-01-18
.

.

به‌ تۆمه‌تی به‌رتیلدان دووباره‌ "لی جائه‌ یۆنگ "میراتگری كۆمپانیای سامسۆنگ كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای كۆریای باشووره‌ زیندانی ده‌كرێت.

دادگای باڵای كۆریای باشوور "لی جائه‌ یۆنگ "میراتگری كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری به‌ تۆمه‌تی به‌رتیلدان به‌ دوو ساڵ و نیو زیندان سزا دا و بڕیاریدا جارێكی دیكه‌ یۆنگ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیندان.

یۆنگ پێشتریش تۆمه‌تباركرابوو كه‌ به‌رتیلی به‌ پارك گوئن های سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور داوه‌ و ئه‌مه‌ش ریسواییه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی لابردن و زیندانی كردنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌.

یۆنگ پێشتریش بڕیاری 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو كه‌ پاشان به‌شێك له‌ تۆمه‌ته‌كانی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ و ئازاد كرد، به‌ڵام ئه‌مجار دادگای باڵای كۆریای باشوور دوو ساڵ و نیو سزای به‌سه‌ر یۆنگدا سه‌پاند.

ساڵی 2014 دوای ئه‌وه‌ی كه‌ باوكی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد، یۆنگ بوو به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و میراتگری كۆمپانیای سامسۆنگ.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket