riklam

سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی روسیا ده‌ستگیر كرا

جیهان 10:01 AM - 2021-01-18
.

.

ئه‌لێكسی ناڤاڵنی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی روسیا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ به‌ریتانیا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مۆسكۆ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

پێشتر ناڤاڵنی ژه‌هرخوارد كرابوو و پاش ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندرایه‌ به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ژێر چاودێری پزیشیكدا و پاش چاكبوونه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ڕوسیا.

ناڤاڵنی حكومه‌تی روسیا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ژه‌هرخواردی كردووه‌، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌و تۆمه‌ته‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

ناڤاڵنی ته‌مه‌نی 44 ساڵان دژی سیاسه‌ته‌كانی پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیایه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket