riklam

كۆمسیۆن رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی هونه‌ریی ده‌بێته‌وه‌

عیراق 08:13 PM - 2021-01-17
.

.

لیژنه‌ی یاسایی نوێنه‌رایه‌تی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی كانوونی دووه‌م، ئاشكرایكرد، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌واده‌ی خۆیدا، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی هونه‌ریی بوه‌ته‌وه‌.

ئه‌ڵماس فازیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق، رایگه‌یاندووه‌، لیژنه‌ی یاسایی نوێنه‌رایه‌تی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆبوه‌وه‌و كۆمسیۆن پێی راگه‌یاندوون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاسته‌نگی هونه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه‌و پێویستییان به‌كاتی زیاتر هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌كۆمسیۆنه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ماده‌ی 64ی ده‌ستووره‌وه‌.

پێشتر، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیاری كردبوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2021دا ئه‌نجام بدرێت.


PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket