riklam

لیژنەی دارایی چەند بژاردەیەك بۆ لێبڕینی مووچە ئاشكرادەكات

عیراق 07:12 PM - 2021-01-17
.

.

لیژنەی دارایی نوێنەرایەتی بەردەوامە لەسەر گفتوگۆكانی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021و ئەندامێكی ئەو لیژنەیەش رایگەیاند: لەبارەی پرسی لێبڕین لەمووچەی فەرمانبەران چەند بژاردەیەكیان لەبەردەستە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆبوونەوەی دوێنێ‌یدا كۆتایی بەتاووتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 هێنا، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی رایگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بۆ بەردەوامیدان بەتاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 كۆدەبێتەوە.

میرزا راشیگەیاند: سەبارەت بە لێبڕین لەمووچەی فەرمانبەراندا، لیژنەكە چەند بژاردەیەكی لەبەردەستە، یەكێكیان ئەو بژاردەیەیە كە حكومەت لەبودجەدا دایناوە، بژاردەیەكی تر ئەوەیە وەك پێشتر ئەوان هەوڵیان بۆ دابوو، ئاستی بڕی لێبڕین كە لە مووچەی 550 هەزار دینار دەستپێدەكات،  بۆ سەروو ملیۆنێك دینار بەرزبكرێتەوە، پێدەچێت لیژنەی دارایی بژاردەی سێیەم جێبەجێ‌ بكات كە بریتییە لە جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 113ی باجی دەرامەت.

وتیشی: لەجێبەجێكردنی بژاردەی سێیەمدا لێبڕین بەتەواوەتی نامێنێت، ئاماژەشیدا، لیژنەی دارایی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی فەرمانبەر زیانی گەورەیان پێنەگات، هاوكات پێیوایە هەفتەی داهاتوو دەنگ بەپرۆژە یاسای بودجە بدرێت و پەسەند بكرێت.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket