هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌نێوان ئه‌نجامدان و دواخستندا
عیراق 05:51 PM - 2021-01-17.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی یاسادانان له مانگی حوه‌زیرانی داهاتوودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیكردووه به پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا بودجه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆكارگه‌لێك مه‌ترسی له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستبووه‌و یه‌ك له‌و مه‌ترسییانه‌ش نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ سه‌ر زێد‌و ناوچه‌كانی خۆیان.
له‌لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه هیچ واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه، له‌و باره‌یه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، حسێن هینداوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراقی راگه‌یاندبوو، پێشخستن و دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان زامن ناكات، و جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه، هیچ پێشنیارێك نییه سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و تا ئێستا واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت پێشكه‌ش نه‌كراوه.
لای خۆشیه‌وه، لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی نوێنه‌رایه‌تی جه‌خیتكرده‌وه كه هه‌لومه‌رجی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان قورس ده‌بێت، و داواش ده‌كات چه‌ند ناوه‌ندێكی نوێی دیكه‌ی ده‌نگدان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان بكرێته‌وه تاوه‌كو ئاواره‌كان بتوانن ده‌نگی تێدا بده‌ن.
حسێن نه‌رمۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئاواره‌كان زه‌حمه‌ته له‌كه‌مپه‌كاندا بتوانن ده‌نگ بده‌ن، به‌پێی ده‌قی یاساكه، پێویسته ئاواره‌كان له‌ناوچه‌كانی پێشووی خۆیاندا ده‌نگ بده‌ن و ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر قورس ده‌بێت.
په‌رله‌مانتار نه‌رمۆ كه خۆشی یه‌كێكه له‌كوردانی ئێزیدی، ئاماژه‌شیدا، سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌كانی شه‌نگال، له‌ئێستادا له‌پارێزگای دهۆك 16 كه‌مپ هه‌یه كه ئاواره ئێزیدییه‌كانی تێدایه و ئاسانترین رێگه‌ش بۆئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگ بده‌ن، بریتییه له‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌نگدانیان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی وه‌ك شێخان و فایده‌و ئه‌لقوش بۆ بكرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌شێك له‌ئاواره‌كان هه‌ر قورس ده‌بێت و پێویسته هۆیه‌كانی هاتووچۆیان بۆ دابین بكرێت.
په‌رله‌مانتار حسێن نه‌رمۆ وتیشی: بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كاندا ناوه‌ندی ده‌نگدان دانه‌نراوه و ده‌بێت ئاواره‌كان له ناوچه‌كانی پێشووی خۆیان ده‌نگ بده‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، تاریق حه‌رب، شاره‌زای یاسایی دووپاتیكرده‌وه، سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌واده‌ی خۆیدا و له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت، وتیشی: ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌واده‌ی خۆیدا 6-6-2021 دوابخرێت.
تاریق حه‌رب له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند: ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و واده‌كه‌شی جارێك دیاری نه‌كرێت، ئه‌و واده‌یه‌شی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان پابه‌ند بكات كه له‌و كاته‌دا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، حه‌رب راشیگه‌یاند كه باوه‌ڕی وایه ئاراسته‌كه به‌ره‌و ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌پچێت و دوانه‌خرێت.
تاریق حه‌رب روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت، ره‌نگه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكه‌وێته مانگی ته‌مووزی ساڵی 2022، چونكه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستا یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی له‌رێكه‌وتی 3-9-2018 دا گرێدا، ده‌بێت دوو مانگ پێش واده‌ی ئه‌و دانیشتنه، هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌پچێت، كه‌واته هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌وێته مانگی حه‌وته‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19