riklam

كۆمسیۆن داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات

عیراق 05:27 PM - 2021-01-17
.

.

به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ بێت كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دیاریكراوه‌، ته‌نھا چه‌ند مانگێك ماوه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش داوا له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و باڵیۆزخانه‌ عه‌ره‌بی و بیانیه‌كان ده‌كات چاودێری پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن .

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندوه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ناوی 52 باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی و 19 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی داوه‌ته‌ كۆمسیۆن و كۆمسیۆنیش به‌ ره‌سمی داواكاری پێشكه‌ش كردون بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌و ھه‌نگاوانه‌ی بۆ گره‌نتیكردنی شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌كه‌ ده‌نرێت.

به‌ وته‌ی عه‌بدولحسێن ھنداوی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری ھه‌ڵبژاردن، یه‌كێك له‌ گرنترین ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ زامنكردنی شه‌فافیه‌تی ھه‌ڵبژاردن ھه‌بێت بوونی چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی پێشوتری فه‌رمانگه‌ی ھه‌ڵبژاردن له‌ گرنگی چاودێری و سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌و چاودێرییه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراقه‌ و شاره‌زا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ھیچ سودێكیان بۆ پرۆسه‌كه‌ نییه‌، خودی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش رووبه‌رووی چه‌ندین تانه‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پێشتر نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان تێیاندا چاودێری پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنیان كردوه‌.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket