riklam

ئێران ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

ئابوری 03:48 PM - 2021-01-17
.

.

ئێران ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه‌ و به‌نیازه‌ بگه‌یه‌نێته‌وه‌ پێش سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا.

سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نیشتمانی ئێران له‌ نه‌وتی باشور، رایگه‌یاندووه‌، ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه‌ ئاستی به‌رھه‌مھێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه‌ و بیگه‌یه‌نێته‌وه‌ پێش كاتی سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا كه‌ رۆژانه‌ 2 ملیۆن و 300 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.

لای خۆشییه‌وه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندووه‌، ئاستی به‌رھه‌مھێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئێران زیادیكردووه‌ له‌مانگی11 ی ساڵی رابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ 1 ملیۆن و 500 ھه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌.

ئاشكراشیكرد، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت زیاتر به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket