riklam

كارەساتی سەروپێكە لە میدیاكانی كچی كەیخوسرەودا

بابەتی گۆڕاو 03:09 PM - 2021-01-17
.

.

كارەساتی سەروپێكە لە میدیاكانی كچی كەیخوسرەودا

سپیدە: وردەكاریی سانیحەی كەللەپاچەكە خوا خۆی ئەیزانێت.

یەنی شەفەق: ئەنقەرە بە ناردنی هەشت مەنجەڵ گیپە و تەنكەرێ ئاوی سەروپێ هاوكاری کوزەی عیراق دەكات.

چاودێر: ئێمە بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر پێشبینی ئەو هەڵچوونە پۆپۆلیستییەمان كردبوو.

باس نیوز: مەعاشێكی تری شێركۆ عەبدوڵڵا لەمەنجەڵێكی بندیواری سەروپێخانەكەدا ئاشكرا دەبێ.

رێبوار كەریم وەلی: دۆڕاوی یەكەمی سەروپێخانەكە هەڵۆکانی پارتییە.

كاكە حەمە: ئێستا باشترین كاتە بۆ چاكردنی سەروپێ و راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی.

شاهۆ ئەمین: سەروپێچییەكە ویستویەتی ئاوەكەشی بۆ تێ بكات، كابراش عەشایەرە و غیرەتی قبووڵی نەكردووە.

ئەحمەدی حاجی رەشید: رووداوی سەروپێخانەكە شتێكی دەستووریی نییە.

كوردستانی نوێ: یەكڕیزیی.

عارف قوربانی: دەبێ رای كەبابچییەكان چی بێت؟

سەرۆكایەتی پەرلەمان: ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بەنوێژە بارانەیە.

پەڕلەمانتارەكانی كورد لە بەغدا: ئەلڕەئس وەل رجل مال ئەربیل مەوزوع داخیلی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket