riklam

كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ده‌بێته‌ ناسنامه‌یه‌كی ره‌سمی

عیراق 02:30 PM - 2021-01-17
.

.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا كارتی بایۆمه‌تری بكاته‌ ناسنامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ ھه‌ڵگره‌كه‌ی.

ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق  له‌ گشتاندنێكیدا، بڕیاریداوه‌ كارتی بایۆمه‌تریی درێژخایه‌نی ھه‌ڵبژاردن ببێته‌ یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌سمییه‌كان بۆ سه‌لماندنی باری كه‌سێتی له‌ گشت فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.

بڕیاره‌كه‌ داواشی له‌ گشت فه‌رمانبه‌رانی ھه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا كردوه‌ زانیارییه‌ بایۆمه‌تریه‌كانیان له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا نوێ بكه‌نه‌وه‌ و كارتی بایۆمه‌تری درێژخایه‌نی ھه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بھێنن.

بڕیاره‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

PUKmedia ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket