riklam

ئێران.. زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

جیهان 01:43 PM - 2021-01-17
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 6 هه‌زار و 16 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 86 تووشبووش مردوون.

د. سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 330 هه‌زار و 411 كه‌س له‌ وڵاته‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ 56 هه‌زار و 803 تووشبوو مردوون و یه‌ك ملیۆن و 119 هه‌زار و 137 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا 4374 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

PUKmedia  ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket