riklam

موسڵ.. لەتەقینەوەیەكدا ئەفسەرێك و دوو سەرباز كوژران

عیراق 01:18 PM - 2021-01-17
.

.

بەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لەناوچەیەكی سەربە تەلعەفەری سەربە پارێزگای موسڵ ئەفسەرێك و دوو سەرباز كوژران.

وەزارەتی بەرگری عیراق  بڵاویكردوەتەوە:"  موقەدەم روكن حەیدەر عادل محەمەد  ئەركەوازی ئامر فەوجی دووی هێزەكانی لیوای پیادەی 73فیرقەی یەكی پیادەی 15ی سوپای عیراق،  لەناوچەی شەرایعی سەربە قەزای تەلعەفەر لەپارێزگای  لەگەڵ دوو سەربازی تر  دەرئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو پێیاندا كوژراون".

رونیشكراوەتەوە:" بۆمبەكە لەپاشماوەی كارەكانی داعش بووە لەناوچەكەدا". 

PUKmedia داڕشتنەوە – راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket