riklam

ئه‌مریكا.. زیاتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

جیهان 11:08 AM - 2021-01-17
.

.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 401 هه‌زار و 858 تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 24 ملیۆن و 102 هه‌زار و 429 كه‌س له‌ ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بوون و 14 ملیۆن و 228 هه‌زار و 969 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 401 هه‌زار و 858 تووشبووش مردوون.

به‌پێی ریزبه‌ندی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین وڵاتی جیهانه‌ كه‌ زۆرترین تووشبوو و مردوو و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket