riklam

نرخی دۆلار زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌

ئابوری 10:16 AM - 2021-01-17
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-1-2021، نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 144 هه‌زار دیناری عیراقییه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شوان هادی خاوه‌نی نووسینگه‌ی یۆرۆ له‌ بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ 144 هه‌زار دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و به‌راورد به‌ ماوه‌ی رابردوو به‌های دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: نرخی دراوه‌كانی تر به‌م شێوه‌یه‌ له‌بازاڕدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت:

100 پاوه‌ن به‌رامبه‌ر 194 هه‌زار دیناره‌.

100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 173 هه‌زار 500 دیناره‌.

100 لیره‌ی توركی 19 هه‌زار 500 دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر 6 هه‌زار و 500 دیناری عیراقییه‌‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket