riklam

هێزەكانی ئەمریكا مەشقی زیاتر بەشەڕڤانان دەكەن

جیهان 11:10 PM - 2021-01-16
.

.

لەسنوری دێر ئەلزوری رۆژهەڵاتی سوریا، هێزەكانی ئەمریكاو شەڕڤانانی قەسەدە مەشقی سەربازی بەیەكەوە ئەنجام دەدەن.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە:" لەرۆژی پێنج شەممەوە لەنزیك كێڵگەی غازی كۆنیكۆ لەدێر ئەلزوری رۆژهەڵاتی سوریا مەشقی سەربازی لەنێوان هێزەكانی ئەمریكاو شەڕڤانانی قەسەدە ئەنجام دەدرێت".

بەپێی زانیاریەكانی روانگەی سوریا، مەشقەكە بەچەكی گەورەو مامناوەندە".

روانگەی سوریا ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێشتر زانیاری هەبووە كەلەنزیك كێڵگەی نەوتی عومەر بەیەكەوە مەشقی تریان ئەنجامداوە".

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket