لاهور شێخ جه‌نگی: خه‌می له‌ پێشینه‌مان بژێوی هاووڵاتیانه‌

لاهور شێخ جه‌نگی: خه‌می له‌ پێشینه‌مان بژێوی هاووڵاتیانه‌


16/1/2021 21:49:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16-1-2021، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌كان و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عیراقدا.

لاهور شێخ جه‌نگی  پشتیوانیی یه‌كێیتیی نیشتیمانیی كوردستانی دووپات كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌ یاسایه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكی كورد و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021   له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.

هاوكات داواشیكرد كه‌ پشكی جوتیارانی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگیرێت و وه‌ك به‌ڵێنیان پێدرابوو كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا ده‌رباره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق له‌و باره‌یه‌وه‌ لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان و ڕایگه‌یاند: هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بدرێت وه‌ك یه‌كێتیی پشتیوانی ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌سازییه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌.

داواشیكرد سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی هه‌بێت له‌ دابینكردنی ئاسایش و  پاراستنی ئارامی زیاتر له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كه‌ هاوكار و پشتیوان بێت و هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ پێناو سه‌قامگیری عیراق و پاراستنی مافی هاووڵاتییان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراق.

 PUKmedia

 

032.jpg

655656.jpg

022000.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له‌ سلێمانی

  • image04
  • هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن

  • image04
  • عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام

  • image04
  • عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟

  • image04
  • کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت

  • image04
  • سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- ئه‌مریكا

  • image04
  • شەختە لە شێوەی باڵندە


                                           

نەرویج.. لەمەراسیمێکدا تەرمی پێشمەرگەیەکی دێرین بەخاک دەسپێردرێت


ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...


  تێكۆشه‌رێكی دێرین یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد
  ئه‌ڵمانیا.. چله‌ی ماته‌مینی شیهاب عوسمان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...


  پسپۆڕێكی ئابووری له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات
  كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه‌
                                           

وتەبێژی حكومەت: وەزارەتی دارایی سەرپشككراوە بڕی لێبڕینی مووچە دیاریبكات

وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بك...


  په‌روین بابه‌كر ژنێكی ڕێچكه‌ شكێن له‌ مێژووی خه‌باتی ژنانی كوردستاندا
  سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: ئاگاداری سیاسه‌تی سه‌ندیكاكه‌ نین


کاریکاتێر