riklam

ئه‌ڵمانیا.. سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ دیاریكرا

جیهان 09:16 PM - 2021-01-16
.

.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی پارتی كریستیان دیموكرات، "ئارمین لاشێت" زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ش بوه‌ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركل-ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.

 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 16-1-2021، له‌ كۆنگره‌ی پارتی كریستیان دیموكرات بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پارته‌كه‌یان كه‌ به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو، (990) ئه‌ندامی كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ بڕیاریاندا "ئارمین لاشێت"  ته‌مه‌ن 59 ساڵان به‌ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ هه‌ڵبژێرن.

پارتی كریستیان دیموكرات به‌هێزترین پارتی ئه‌ڵمانیایه‌، ئارمین لاشێتیش كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ئه‌زمونه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت، پاش هه‌ڵبژاردنیش به‌ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ لاشێت له‌ گوتارێكیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامبێت له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان و پێگه‌ی ژن به‌هێز بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ بنه‌چه‌ ئه‌ڵمان نین، بتوانن پێگه‌ی خۆیان له‌و وڵاته‌ به‌هێز بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket