سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابوری

سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابوری


16/1/2021 21:03:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابوری وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان


له‌كاتی ئێستادا به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری بوونه‌ته‌وه‌، بۆ ڕزگار بوونیش له‌م كێشه‌یه‌ پێویسته‌ سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابووری له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ ئابووریه‌كاندا په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سه‌رچاوه‌ی داهاته‌ ئابووریه‌كانمان زیاد بكات و كۆی گشتی ئه‌م داهاتانه‌ش له‌مووچه‌و بژێوی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ ئابوری وخزمه‌تگوزاریه‌كان وبوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری خه‌رج بكرێت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌پشت به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌و داهاتی ئابوری ده‌به‌ستن له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كان تووشی گرفتی ئابوری و كورتهێنانی بودجه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌وڵاتێكی وه‌كو عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان كه‌تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی داهاتی ئابوری ووزه‌و سامانه‌ نه‌وتیه‌كانه‌، بۆیه‌ له‌كاتی ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ڕووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری بوونه‌ته‌وه‌، بۆ ده‌رباز بوونیش له‌م كێشه‌یه‌ په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابووری له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ ئابووریه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سه‌رچاوه‌ی داهاته‌ ئابووریه‌كان زیاد بكات و كۆی گشتی ئه‌م داهاته‌ش له‌مووچه‌و ژیان و بژێوی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ ئابوری و خزمه‌تگوزاریه‌كان و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.
به‌ له‌به‌رچاو گرتنی گرنگی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و بارودۆخی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌رووی جۆراوجۆری كه‌ش و هه‌وا كه‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵی تێدا به‌دی ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتیش به‌رزی و نزمی جۆراوجۆرو خاكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت و ده‌رامه‌تی جۆراوجۆری ئاوی سازگارو ده‌وڵه‌مه‌ندی خاكه‌كه‌ی به‌جۆره‌ها سامانی كانزایی ده‌گمه‌ن و گران به‌ها و زۆری ده‌رامه‌تی رووه‌ك و دارستانی سروشتی و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی، هه‌موو ئه‌مانه‌ پێمان ده‌ڵێت كه‌ بارودۆخه‌ سروشتیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌باره‌ بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوری، به‌ڵام كاتێك كه‌بیر له‌په‌ره‌پێدانی ئابوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ پێویسته‌به‌ر له‌هه‌موو شتێك بیر له‌جێ به‌جێكردنی سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابوری بكه‌ینه‌وه‌ بۆ زیاد كردنی داهاته‌ ئابوریه‌كان، چونكه‌ ده‌رامه‌ته‌ سروشته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌بارو گونجاوون بۆ په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌ی ته‌واوی سێكته‌ره‌ ئابوریه‌كان.
په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ به‌ر له‌هه‌موو شتێك  له‌په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ به‌هه‌ردوو جۆری (به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵی و په‌ره‌پێدانی سامانی ئاژه‌ڵی) ده‌ست پێ بكات، چونكه‌ له‌ڕێكه‌ی ئه‌م سێكته‌ره‌وه‌ ده‌توانرێت ته‌واوی سێكته‌ره‌ ئابووریه‌كانی تر ببوژێندرێنه‌وه‌و خۆراك و به‌رهه‌مه‌ پێشه‌سازیه‌كان بۆ ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێم دابین بكرێت و به‌رهه‌مه‌ زیاده‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بكرێت و هه‌نگاوێكیش بێت بۆ په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌ پیشه‌سازیه‌ كشتوكاڵیه‌كان له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی سووك و پیشه‌سازی گۆرانكاری و دواتریش دامه‌زراندنی پیشه‌سازی قوڕس، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م ڕووه‌وه‌ گرنگی زیاتر به‌سێكته‌ری كشتوكاڵ بدرێت كه‌ به‌بنچینه‌و بڕبڕه‌ی پشتی په‌ره‌پێدانی ئابووری داده‌نرێت به‌تایبه‌تی له‌ڕووی گرنگیدان به‌جوتیاران و پاڵپشتی كردنیان له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیان، به‌ڵام جێگه‌ی داخه‌ كه‌تاكو ئێستا زۆربه‌ی جوتیاران زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌به‌رهه‌م هێنانی ساڵانه‌یان، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌كۆچی پێچه‌وانه‌ی جوتیاران له‌گونده‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و شاره‌كان ده‌ست پێ بكات.
له‌ڕووی سێكته‌ری گه‌شتوگوزاریشه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌موو بنه‌ما سروشتی و مرۆییه‌كان زۆر له‌بارو گونجاوون بۆ په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی ئه‌م سێكته‌ره‌ كه‌ده‌توانرێت بۆ وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ی  هه‌موو جۆرو چالاكیه‌كانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی و زستانه‌ و شاخاوی و زانستی و چاره‌سه‌ری و سه‌ركێشی و وه‌رزشی و دێده‌وانی سووودیان لێ وه‌به‌ربگیرێت، به‌ڵام جێگای داخه‌ كه‌تاكو ئێستا وه‌كو پێویست نه‌توانراوه‌ گرنگی به‌م بواره‌ بدرێت به‌تایبه‌تی له‌ِووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كان بۆ ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كان و نه‌بوونی بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێویستی وه‌كو ئوتێل و ڕێستورانت و گازینۆو شاری یاری و هتد.. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌سێكته‌ری پیشه‌سازیشه‌وه‌ پێویسته‌ گرنگی زیاتری پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داهاتێكی زۆری نه‌ختینه‌یی بۆ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ خه‌رج بكه‌ین پێویسته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ به‌كوالیتیه‌كی به‌رز له‌وڵاته‌كه‌مان به‌رهه‌م بهێنین، ئه‌ویش له‌ڕووی هاندانی پیشه‌وه‌رو خاوه‌ن كارگه‌و دامه‌زراوه‌ پیشه‌سازیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی پاڵپشتی كردن و پێدانی قه‌رزی پیشه‌سازی و به‌خشینیان له‌باجی گومرگی دابینكردنی زه‌وی پێویست بۆیان و كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی فراوان له‌به‌رده‌میان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێبڕكێی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر گرنگی به‌هه‌موو ئه‌م سێكته‌رانه‌ بدرێت ئه‌وا ده‌بنه‌ بنچینه‌یه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داهاته‌ ئابوریه‌كانیان، به‌مه‌ش زۆر به‌ئاسانی ده‌توانین به‌سه‌ر قه‌یران و گرفته‌ ئابوریه‌كانمان زاڵ بین،
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌ ئابووری و داراییه‌كانیش له‌ئه‌نجامی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌یه‌ ئه‌وانیش، نه‌بوونی پلانی ئابوری و ده‌گمه‌نی ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان و زۆری خواست و پێداویستی هاوڵاتیانه‌، به‌مه‌ش له‌سایه‌ی په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابووریه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تی سروشتی گونجاوو جۆراوجۆرمان هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانین به‌رهه‌می خۆراكی و كاڵای پیشه‌سازی زۆرو جۆراوجۆر به‌رهه‌م بهێنین، به‌ڵام ده‌بێت په‌ره‌ به‌پلانی ئابوری و كارگێڕی ئابووری بدرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سیاسه‌تی پشت به‌خۆبه‌ستن (اكتفاْْْ  الژاتی) په‌یڕه‌و بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گرفت و قه‌یرانه‌ ئابووری و داراییه‌كان چاره‌سه‌ر ببن. بۆیه‌ به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت ئیمه‌ باوه‌ڕمان به‌په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی فره‌چه‌شنی ئابووری هه‌بێت و بیكه‌ین به‌بنچینه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سیاسه‌تی ئابوری و  پێداچوونه‌وه‌ به‌پلان و هه‌نگاوه‌ ناڕاسته‌كانمان.

فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی
* ماسته‌ر له‌جوگرافیای سروشتی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت

  • image04
  • لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد

  • image04
  • 33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له‌ سلێمانی

  • image04
  • هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن

  • image04
  • عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام

  • image04
  • عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟

  • image04
  • کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت


                                           

نەرویج.. لەمەراسیمێکدا تەرمی پێشمەرگەیەکی دێرین بەخاک دەسپێردرێت


ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...


  تێكۆشه‌رێكی دێرین یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد
  ئه‌ڵمانیا.. چله‌ی ماته‌مینی شیهاب عوسمان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...


  پسپۆڕێكی ئابووری له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات
  كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه‌
                                           

سەردانی پاپا بۆ نزیكردنەوەی ئایینەكان و پاڵپشتی عیراق گرنگە

شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...


  گوزەری ھەورامییەكان لە سلێمانی
  هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو


کاریکاتێر