riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌

جیهان 07:13 PM - 2021-01-16
.

.

ئه‌لیكس عازار، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له‌  6ی كانوونی دووه‌مدا كرایه‌ سه‌ر كاپیتۆڵ ده‌ستیله‌كار كێشایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، عازار له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه‌ له‌رۆژی 12 ی كانوونی دووه‌مدا پێشكه‌شیكردووه‌ نوسیویه‌تی: به‌هۆی ئه‌و كارو كرده‌وه‌و وتارانه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتنه‌پێشه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی رابردوو روویدا،  بووه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ناشیرینكردنی میراتی ئه‌م ئیداره‌یه‌، و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بینای كاپیتۆڵ هێرشكردن بوو بۆ سه‌ر دیموكراتیه‌ته‌كه‌مان و كه‌لتووری ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین وڵات بووه‌ ئه‌و كه‌لتووره‌ی بۆ جیهان هێنا.

وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا كه‌ له‌ساڵی 2017دا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشانكرا، راشیگه‌یاندووه‌، به‌هۆی ره‌وشی به‌رده‌وامی بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پێویستی به‌رده‌وام بۆ گه‌یاندنی پێكوته‌و چاره‌سه‌ره‌كان بۆ گه‌لی ئه‌مریكا، و پێویستی زامنكردنی راده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئیداره‌ی بایدن، بۆیه‌ بڕیاریدابوو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و خزمه‌تكردنیان، تا كۆتایی له‌م ئیداره‌یه‌دا له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، پێش چه‌ند رۆژێكیش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خرایه‌ پاڵ كه‌ هانی خۆپیشانده‌رانی داوه‌ هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر بینای كاپیتۆڵ و ئه‌نجامدانی توندوتیژی، ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرو گه‌وره‌ كارمه‌ندانی ئیداره‌كه‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket